پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان و له هه‌فته‌ی حه‌وته‌مدا ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بوونه میوانی یانه‌ی دهۆك ، له‌و یاریه‌دا و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون و خاڵی یاریه‌كه‌یان دابه‌ش كرد .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی دهۆك له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كه‌كانی 17 و 44 و له‌لایه‌ن یاریزانان موئه‌یه‌د عه‌بدول باست و هارون ئه‌حمه‌ده‌وه تۆمار كران و دوو گۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له خوله‌كه‌كانی 62 و 77 و له ڕێگه‌ی یاریزانان كارزان مسته‌فا و سیڤان عومه‌ره‌وه تۆمار كران .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دووه‌م یاری له خوله‌كه به یه‌كسان بوون به كۆتاهێنا و كۆی خاڵه‌كانی بۆ دوو خاڵ به‌رز كرده‌وه .
هه‌روه‌ك ئه‌نجامی ته‌واوی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م به‌م شێوه‌یه بوون :