پێشمه‌رگه سپۆرت - هه‌رێز جه‌مال
له شاری سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار له ژێر سه‌رپه‌رشتی دوو كه‌سایه‌تی دیاری یاری كیك بۆكسینگ خولێكی پرۆفیشناڵی یارییه‌كه ده‌كرێته‌وه .
دكتۆر هاوبیر عه‌بدولڵا ، پاڵه‌وان و راهێنه‌ری دیاری یاری كیك بۆكسینگ ، ئاشكرایكرد كە یەكێتی كیك بۆكسینگ سلێمانی هەڵدەستێت بەكردنەوەی خولێكی راهێنان بە سەرپەرشتی ماتیت سیسمی راهێنه‌ری پرۆفیشناڵی كیك بۆكسینگ له وڵاتی بریتانیا و شانبه‌شانی من ( هاوبیر عه‌بدولڵا ) لە بەرواری13-12-2019 لە هۆلی city gym لە ماجدی مۆڵی سلێمانی خولێكی راهێنانی كیك بۆكسینگ ده‌كه‌ینه‌وه .
دكتۆر هاوبیر عه‌بدولڵا وتی ، ئامانجی به‌هێزی ئه‌م خوله ئاماده‌كردنی یاریی پرۆفیشناڵی یارییه‌كه بۆ نێو گۆره‌پانی ملمنێی یاریكردن هه‌روه‌ها ئاگادار كردنه‌وه‌ی فێرخوازان و راهێنه‌ران كه هه‌میشه له‌و هه‌ڵه باوانه‌ی له یارییه‌كه تووشیان ده‌بێت .
وتیشی ئه‌و راهێنه‌ره به‌ریتانیه‌ی دێ ت راهێنه‌ری پرۆفیشناڵه پێشتر یاریزانی K1 بووه له پاڵه‌وانێتی جیهان و جێی ده‌ستی هه‌یه له دروستكردنی چه‌ندین یاریزانی جیهانی و منیش پێشتر ئاشنایمان به یه‌ك هه‌بووه بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه پرۆفیشناڵیه‌ی هه‌مانبووه‌و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر پێشكه‌شی بكه‌ین به به‌شداربووان و فێرخوازان و راهێنه‌ران .