وێنە .. تیروپشكی كوپا ئەمریكای 2020 راكێشرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

تیروپشكی یارییەكانی كوپا ئەمریكای ساڵی 2020 راكێشرا كە بە بەشداری 12 هەڵبژادە بەڕێوەدەچێت . 

یارییەكانی كوپا ئەمریكا لە ناوەراستی ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت بە بەشداری 12 هەڵبژاردە كە دابەشی سەر دوو كۆمەڵە كراون و لە كۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین یارییەكان بەرێوەدەچێت لە 12ی مانگی شەش بۆ 12ی مانگی حەوت . 

كۆمەڵەی یەكەم پێكهاتووە لە هەڵبژاردەكانی ( ئوستورالیا ، ئەرجەنتین ، پاراگوای ، ئۆرۆگوای، بۆلیڤیا ، چیلی) 

كۆمەڵەی دووەم ( كۆڵۆمبیا ، بەرازیل ، قەتەر ، ڤەنزوێلا ، ئیكوادۆر ، پیرۆ )

جێگەی ئاماژەیە لە كۆی ئەم دوو كۆمەڵەیە هەشت تیپ بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەكەون و یاری دەستپێكش لە نێوان ئەرجەنتین و چیلی بەڕێوەدەچێت .



PM:03:31:04/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 1249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌