پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووباره ڕوو ده‌كاته‌وه پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه‌كان و ئه‌م جاره‌ش ده‌چێته ولاَتی ئازه‌ر باینجان بۆ به‌شداری پاڵه‌وانێتی كاراتێی ( ئۆپن كاراتێ ئازه‌رباینجان ) .
پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه له پێنج یاریزانی كوڕ پێك هاتوون كه بریتین له ( شایان ته‌ها له یاری كاتا و جیهاد محه‌مه‌د له كێشی 67 كغم بۆ یاری كۆمیته و بڕیار جه‌بار و ڕابه‌ر مه‌ولود له كێشی - 75 كغم و شڤان عوسمانیش له كێشی + 75 ) به‌شدارن به ڕاهێنه‌ری ئه‌رسه‌لان مورادی .
ئه‌مه‌و بڕیاره ته‌واوی یاریزانانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 4 / 12 / 2019 كێش بكرێن و هه‌روه‌ك له ڕۆژی هه‌ینی یارییه‌كان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ست پێده‌كات و له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌می داهاتوو 7 و 8 / 12 یارییه‌كان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه ده‌چێت .
دواجار یاسای ئۆڵۆمپی تۆكیۆی یابان 2020 له‌م پاڵه‌وانیێتیه په‌یڕه‌و ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت زیاتر له 25 ولاَت به‌شداری تێیدا بكه‌ن .