ته‌ندروستی -
دڵه ڕاوكێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات و هۆكاری توشبوونه به چه‌ندین نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن.
دكتۆر ئه‌ندجۆ فرۆبۆزه ده‌ڵێت" دڵه ڕاوكێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به به‌رزی په‌ستانی خوێن ز ئازاری ماسولكه‌كان و كه‌م خه‌وی و هه‌ڵوه‌رینی قژ زیاتر ده‌كات"
بۆ دوور بوون له مه‌ترسی توشبوون به‌م زیانه ته‌ندروستیانه به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری ته‌ندروستی له زانكۆی كۆڵن ده‌ڵێت" باشترین ڕێگه بۆ دووربوون له دڵه‌ڕاوكێ وه‌رزشكردن و چالاكی جه‌سته‌ییه و له گه‌ڵیدا ڕاهێنانه‌كانی یۆگا و ڕاهێنانه‌كانی هه‌ناسه‌دانه"
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا مه‌گنسیۆم به چه‌كێكی به‌هێز داده‌نرێت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و باشتر وایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌شت مه‌گنسیۆمی پێویستی ده‌ست بكه‌وێت پێویسته ڕۆژانه یه‌ك مۆز بخۆیت.