پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی جامی كه‌نداو 24 درێژه‌ی هه‌یه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 2 / 12 / 2019 به ئه‌نجام دانی دوو یاری قۆناغی یه‌كه‌می یاریه‌كانی به كۆتاهاتن و تێیداو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و قه‌ته‌ڕ به یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان خۆیان گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریه‌كی به‌هێزدا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و هه‌روه‌ك یاری قه‌ته‌ڕ و ئیماراتیش به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 7 خاڵ و به پله‌ی یه‌كه‌م و قه‌ته‌ڕیش به پله‌ی دووه‌م و به 6 خاڵ خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتای جامی كه‌نداو .