سەردێری هەواڵ
پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاگرینه‌ و غازیش له‌به‌رامبه‌ر زه‌مالیكی‌ میصری‌ یاری‌ ده‌كات یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد ئامال دووه‌می‌ ڕاكردنه‌ ماوه‌ درێژه‌كه‌ی‌ عێراق بوو ، به‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ده‌ست نیشان كرا به‌ وێنه‌ : قه‌ڵغانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌خشرا حه‌وت یانه‌ به‌شداره‌ - یارییه‌كان له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌بێت - پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ سیروانی‌ نوێ‌ یه‌كسان بوو نه‌ورۆز به‌ربه‌ستی‌ هه‌ولێری‌ نه‌بڕی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌ی‌ خۆیدا سێ‌ خاڵی‌ له‌ده‌ست دا ‌دوای ماڵئاوایكردنی لە بەرشەلۆنە یانەیەكی تر دەرگا بۆ ڤالڤێردی دەكاتەوە ڕیزبەندی خولی پلەیەکی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی یاریەکانی هه‌فته‌ی‌ حه‌وت ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ حه‌وتی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان

ڤیدیۆ.. مێسی بووە فریادڕەسی بەرشەلۆنە




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیۆنێل مێسی وەكو هەمیشە بووە فریادڕەسی بەرشەلۆنە و بە گۆڵێكی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە یانەی بەرشەلۆنە شكستی بە ئەتلەتیكۆ مەدرید هێنا . 

لە یاری لوتكەی هەفتەی 15ی خولی یانەكانی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بووە میوانی ئەتلەتیكۆ مەدرید. تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبە خاوێنی كۆتاییهات . تایمی دووەمیش نزیك بوو هەر بە بێ گۆڵ كۆتایی بێت تا ئەوەی لە خولەكی 86 دا مێسی گۆڵی سەركەوتنی بەرشەلۆنەی تۆماركرد و سێ خاڵی گرنگی بەخشیە یانەكەی .

 بەو بردنەوەیە خاڵەكانی بەرشەلۆنە بووە 31 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدەوەیەو ئەتلەتیكۆش خاوەنی 25 خاڵەو لە پلە شەشەمدایە.



PM:02:30:02/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 1559 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌