وێنە.. لیستێكی نوێ ی ریزبەندی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیستێكی نوێی ریزبەندی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بڵاو دەبێتەوە و پێی ئەم لیستە رۆناڵدۆ لە پلەی چوارمدایە .

بەپێی لیستەکە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی هێرشبەری بەرشەلۆنە پلەی یەکەم و ڤیریگل ڤان دایکی هۆڵەندی بەرگریکاری لیڤەرپوڵ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.

هەر بەپێی لیستە دزەپێکراوەکە، محەمەد سەڵاحی میسڕی هێرشبەری لیڤەرپوڵ لە پلەی سێیەمدا دەبینرێت و لە پێش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی هێرشبەری یۆڤانتۆسەوەیە،

خەڵاتی تۆپی ئاڵتون، کە بە باڵۆن دۆڕ ناسراوە ساڵانە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهان و یاریزانەکەش بە دەنگدانی ڕۆژنامەنوسان هەڵدەبژێردرێت
 


PM:04:48:01/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 2780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌