پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه توانیویه‌تی چه‌ندین پاڵه‌وان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق پێبگه‌یه‌نێت و خاوه‌ن چه‌ندان میدالیایی جۆراو جۆرن له پاڵه‌وانێتیه نێو خۆی و ده‌ره‌كییه‌كاندا ، ئه‌مجاره به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی ( ئۆپنی ئازه‌رباینجان ) ده‌كات كه بۆ یه‌كه‌م جاره به شێوازی ئۆڵۆمپی و له سێ كێشی جیاوازدا و بۆ هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان به‌ڕێوه ده‌چێت .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به شێوازی ئۆڵۆمپی ده‌بێت كه له ساڵی 2020 و له تۆكیۆی یابان ئه‌نجام ده‌درێت ، هه‌روه‌ك ئه‌رسه‌لان ئاماژه‌ی پێدا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشتی ته‌واوی تیپه‌كه‌یانه و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینی ستافی مه‌شقی و یاریزانانه كه یانه‌كه به‌و شێوه‌یه پاڵپشتی تیپی كاراتێییه و بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش كه كه‌مپێكی چڕمان ئه‌نجام داوه ده‌ه‌مانه‌وێت ئه‌نجامی به‌رچاو كاریگه‌ری تێیدا به‌ده‌ست بهێنین و بیكه‌ینه دایاری بۆ یانه‌كه‌مان .
مورادی ووتیشی ، جگه‌له‌و سێ كێشه پێنج كێشی دیكه‌ی یه‌كێتی كاراتێی جیهان كه به‌رده‌وام به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كێك له‌و كێشانه و هه‌روه‌ك كوڕ و كچه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی -یش كه بریتین له ( ڕۆزا یونس ، شارا فایقه و كیژان فایقه ) یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك تیمی كچان به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك بۆ تیمی كوڕانیش یاریزانان ( شایان ته‌ها له یاری كاتا و جیهاد محه‌مه‌د له كێشی 67 كغم بۆ یاری كۆمیته و بڕیار جه‌بار و ڕابه‌ر مه‌ولود له كێشی - 75 كغم و شڤان عوسمانیش له كێشی + 75 ) به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌نده‌ش وه‌ك ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه به‌شدار ده‌بین .
ئه‌رسه‌لان كه ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بۆ یه‌كه‌م جاره تیپه‌كه‌ی كاراتێی یانه‌كه‌مان به‌شداری له شێوازێكی پاڵه‌وانێتیی ده‌كات كه یاسایی ئۆڵۆمپیكی جیهانیه .
هه‌ر وه‌ك له درێژه‌ی وته‌كانی دا ووتی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا جگه‌له به‌شداری تیمه‌كانی كوڕان و كچان یارییه‌كانی جۆری ( میكس ) واته دوو كچ و سێ كوڕه یاریزان به‌شداری ده‌كه‌ین له یاریه‌كانی دا و ته‌واوی ئاماده‌كاریشمان كردووه بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌دا و كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ولاَتی ئازه‌ر باینجان یه‌كێكه له ولاَته به‌هێزه‌كانی جیهان له یاری كاراتێ دا و خاوه‌ن چه‌ندین پاڵه‌وانه .
دواجار ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ر ووتیشی وه‌ك هاوكارییه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه كه به‌رده‌وام هاكاری ته‌واوی یانه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كات بێ جیاوازی هاوكاری چه‌ند یاریزانێكی شاری دهۆكمان كردووه و ناویانمان له سایتی فه‌رمی یه‌كێتیه‌كه تۆمار كردووه بۆ به‌شداریان كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان به‌شداری ده‌كه‌ن .