پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/11/2019 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- به پێی رێنمایی یه‌كێتییه‌كه‌مان، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه له كاتی یارییدا كاری مه‌شق و راهێنان به تیپه‌كانیان بكه‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
2- په‌سندكردنی بڕیاری لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری ناوبژیوانانی كوردستان، به راگرتنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست (دڵشێر عومه‌ر) بۆ دوو هه‌فته له به‌رێوه‌بردنی یاری، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر هه‌ڵه‌ی زه‌قی ناوبراو له یاری نێوان ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆ له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان.
3- ئاگاداری سه‌رجه‌م یاریزانانی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه بن و وه‌ك خۆی جێبه‌جێی بكه‌ن:
أ- یاریزانانی فوتساڵی كچانی كوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه یاری له یاریگه‌ی كراوه (11 یاریزانی) بكه‌ن.
ب- یاریزانانی فوتساڵی كچانی كوردستان، بۆیان نییه به‌بێ ره‌زامه‌ندی و ئاگاداری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كان بكه‌ن.
4- رۆژی سێشه‌ممه 10/12/2019 تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانی فوتساڵی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
5- ئاگاداری یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌یان، ژووری شایسته و كۆنترۆڵكراو بۆ تیپی میوان و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری ئاماده بكه‌ن.
6- نووسراوی یانه‌ی ئاڵتون كۆپری به ژماره 79 له 30/11/2019 په‌سندكرا، كه داوایان كردبوو یارییه‌كانیان له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له یاریگه‌ی (نه‌وت) له شاری كه‌ركووك ئه‌نجام بده‌ن.
7- یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له رۆژی سێشه‌ممه 3/12/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.