هەڵبژاردەی عێراق له‌ تواناكانی‌ یاریزانێكی‌ بێ‌ به‌ش ده‌بێت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بەهۆی پێكانەوە هەڵبژاردەی عێراق لە تەواوی یارییەكانی داهاتووی جامی كەنداو لە تواناكانی سەعد ناتیقی بەرگریكاری هەڵبژاردەكە بێبەش دەبێت . 

سەعد لەیاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ئیمارات دووچاری پێكان بوو ، بەمهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ لووتی یاریزانەكە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی قەتەر ئەنجامدرا.

بەهۆی ئەم نەشتەرگەرییەوە ، سەعد لەتەواوی یارییەكانی ئەم پاڵەوانیەتیە بێ بەش دەبێت و ناتوانێت یاوەری عێراق بكات لە قۆناغی پێشكۆتایی جامی كەنداو.



PM:06:49:30/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 1904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌