‌ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید بەكاتی چووە پێشەنگی لالیگا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی ریاڵ مەدرید بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی بردەوەو سێ خاڵی قورسی بەدەستهێنا وبەكاتی چووە پێشەنگی لالیگا . 

لە یارییەكانی هەفتەی 15ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ، تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنی كۆتاییهات .

لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 52 سێرجۆ رامۆس گۆڵی یەكەمی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد ، بەڵام لەخولەكی 65 لوكاس پیرێز بە لێدانی سزا گۆڵی یەكسانی بۆ خاوەن یاریگا تۆماركردەوە، دوای چوار خولەك كارفاخال گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد كە یەكەم گۆڵی خۆی بوو لە وەرزی ئەمساڵدا ویارییەكەش بەو ئەنجامە لە سودی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ریاڵ مەدرید بووە 31 خاڵ و بەكاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی  .



PM:06:46:30/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 1862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌