پێشمه‌رگه سپۆرت -
لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌و ئاسته به‌رزه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردووی چووه‌وه نێو یاریگه توانی سێ خاڵی دیكه بخاته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی .
له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان و له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه ، لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی چیا میوانداری له لاوانی یانه‌ی كۆیه كرد ، له‌و یاریه‌دا لاوانی پێشمه‌رگه به هه‌گبه‌یه‌كی پڕ ڕۆحی وه‌رزشی یه‌وه چونه‌وه نێو یاریگه و توانیان ئه‌م یارییه‌ش به بردنه‌وه و به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم به كۆتابهێنن .
له گێمی یه‌كه‌مدا لاوانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و له خوله‌كی 19 دا ( محه‌مه‌د ڕێبوار ) گۆڵی یه‌كه‌می بۆ لاوانی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد ، ئه‌مه‌و گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی لاوانی پێشمه‌رگه به كۆتاهات و هه‌رچی له گێمی دووه‌مدا بوو دووباره لاوه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هاتنه‌وه نێو یاریگه و له خوله‌كی 52 ( ئاری ئه‌نوه‌ر ) گۆڵی دووه‌می لاوانی پێشمه‌رگه‌ی تۆمار كرد ، له دوا خوله‌كی یارییه‌كه‌ش ( محه‌مه‌د جه‌مال ) گۆڵی سێهه‌م و دوا گۆڵی تۆمار كردوو به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه توانیان پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك بنوسنه‌وه و كۆی خاڵه‌كانیان له دوایی شه‌ش هه‌فته‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه كرده 16 خاڵ و پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندیان به‌هێزتر كرد .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی ته‌واوی یاریه‌كانی هه‌فته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوون :