پێشمهرگه سپۆرت -
هەڵبژاردەی عێراق بەردەوامی دا بە ئەنجامە باشەكانی و بە ئهنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی ئیماراتی بردەوە .
لە دووەم یاری خۆیدا لە جامی كەنداوی 24 هەڵبژاردەی عێراق روو بە ڕووی ههڵبژاردهی ئیمارات بوە وە، لە تایمی یەكەمدا و لەخولەكی شەش عەلا عەباس گۆڵی یەكەمی بۆ عێراق تۆماركرد و لەخولەكی 37 یشدا عەلا عەبدولزەهرە گۆڵی دووەمی بۆ عێراق زیاد كرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایهات .
لەتایمی دووەمدا هیچ تیپیكیان نەگەیشتنە گۆڵی یەكتر و لەخولەكی 84 دا لێدانێكی سزا بۆ عێراق دروست بوو ، بەڵام عەلی عەدنان نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات و یارییەكە بەهەمان ئەنجامی تایمی یەكەم كۆتایهات.
عەلاعەبدولزەهرەش كە خاوەنی گۆڵی دووەم بوو ، وەكو باشترین یاریزانی یارییەكە دیاری كرا
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی عێراق بووە شەش خاڵ و لە پلەی یەكەمدایە وئیماراتیش بە سێ خاڵ لە پلەی دووەمدایە .