ته‌ندروستی -
چه‌ندین به‌ڵگه هه‌یه ده‌وترێت سیستمی ژیانكردن یارمه‌تی درێژكردنی ته‌مه‌ن ده‌دات و ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له پێگه‌ی Mayo Clinic Proceedings بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌لماندوه.
پسپۆڕان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌كانه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ته‌مه‌نی درێژ په‌یوه‌ندی به هۆكاری بۆماوه‌یی و سروشتی ژیانكردن هه‌یه و وه‌رزشكردن یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه یارمه‌تی درێژبوونی ته‌مه‌ن ده‌دات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆهێڵی ته‌ندروستیان هه‌ڵگرتوه و خێزانه‌كه‌یان ته‌مه‌نیان درێژ و بێ كێشه‌یه ئه‌وه ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕاهێنانه وه‌رزشیانه‌ی كه ماسولكه‌كانی له‌ش توند ده‌كاته‌وه له‌ش به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر.
باشترین جۆری وه‌رزشكردن ڕاهێنانی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانه دوو جار له هه‌فته‌یه‌كدا و له‌گه‌ڵیدا وه‌رزشی تێنس و یاری تۆپی پێ و هۆكاری ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه وه‌رزشكردن هاوكار ده‌بێت بۆ چالاكی تاك له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و له ڕاهێنانه‌كانه‌وه فێری به‌رگه گرتن ده‌بێت و ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وه‌رزشی به كۆمه‌ڵ زۆر باشتره له وه‌رزش كردن به ته‌نها.