ئه‌نجامی‌ یاریه‌كانی‌ جامی‌ كه‌نداو 24




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

له‌ ولاَتی‌ قه‌ته‌ڕ یاریه‌كانی‌ جامی‌ كه‌نداو 24  به‌رده‌وامه‌ و دوایی‌ بردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقیش له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ قه‌ته‌ڕی‌ میوانداری‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 2-1 گۆڵ ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیمارات-یش توانی‌ به‌ 3 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ یه‌مه‌ن بباته‌وه‌ .

ئه‌مه‌و له‌ دووه‌م ڕۆژی‌ یاریه‌كانی‌ دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی‌ عه‌مان و به‌حرێن به‌ بێ‌ گۆڵ یه‌كسان بوون و هه‌روه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی‌ كوێت -یش به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سعودیه‌ی‌ برده‌وه‌.




PM:09:58:27/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 1326 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌