ته‌ندروستی -
له‌كاتی توشبوون به ئه‌نفلۆنزا" په‌تای وه‌رزی" زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی توشی ده‌بن ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌ناو جێگه‌دا ده‌مێننه‌وه به‌هۆی ئازاری ماسولكه‌كانیانه‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌داهه‌ستی پێ ده‌كه‌ن.
ئازاری ماسولكه‌كان له ماوه‌ی توشبوون به په‌تای وه‌رزی هاوشێوه‌ی ئازاری ماسولكه‌كان وایه له‌كاتی وه‌رزشكردنی چڕ و هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه هاوشێوه‌یه چونكه هۆكاره‌كه‌ی هه‌وكردنه.
له‌كاتی توشبوون به ئه‌نفلۆنزا ڤایرۆسه‌كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی ماسولكه‌كان ده‌بێته هۆی شیبونه‌وه‌ی خانه‌كانی ماسولكه‌كه.
هه‌ندێك له‌دوای چه‌ند ڕۆژێك له وه‌رگرتنی پشوو هه‌ندێكی دیكه له‌دوای وه‌رگرتنی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له پشوو چاك ده‌بنه‌وه و ئازاری ماسولكه‌كانیان نامێنێت، و باشتریش وایه له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌خۆش له وه‌رزشكردن دوور بكه‌وێته‌وه و به ڕێنمای پزیشك ده‌رمانی دژه هه‌وكردن به‌كاربهێنێت كه هاوكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه ده‌كات.
مانه‌وه له جێگه‌ی گه‌رم و خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا هاوكاری زوو چاكبوونه‌وه‌ی هه‌وكردن و زوو گه‌یشتنی ئۆكسجین به ماسولكه‌كان ده‌كات