پێشمه‌رگه سپۆرت - هه‌رێز جه‌مال
ستریشكۆ كاتانیچی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی عێراق هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ژیلوان حه‌مه‌دی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی .
كاتانیچ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی ژیلوان بۆ جامی كه‌نداو وتی ،" ژیلوان ئاستی وه‌ك پێویست نییه‌و هیچ زیاده‌یه‌ك ناخاته سه‌ر خزمه‌ت بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆیه منیش بانگهێشتم نه‌كرد بۆ جامی كه‌نداو ".
ژیلوان پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌رداری هه‌ڵبژارده‌ی سوید بۆ عێراق، ته‌نیا دوو بانگهێشتكراوه‌و به هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش كه‌متر له 10 خوله‌ك یاریكردووه‌و راسته‌وخۆش پاش ئه‌و دوو یارییه دوورخرایه‌وه .