ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید لە سۆسیدادی بردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی بە  سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی ریاڵ سۆسیدادی بردەوە . 

لە یارییەكانی هەفتەی 14ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری ریاڵ سۆسیدادی كرد . لە تایمی یەكەمدا و لە گەڵ دەسپێكی یارییەكەو لەخولەكی دوو  ویلیان خوسێ داسێلڤا گۆڵێكی بۆ ریاڵ سۆسیداد تۆماركرد ، لەخولەكی 37 كەریم بنزیمە گۆڵی بەرامبەری بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركردەوە .

لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 48 ڤالڤێردی گۆڵی دووەمی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد و  لەخولەكی 74یشدا مۆدریج گۆڵی سێیەم و كۆتایی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ریاڵ مەدرید بووە 28 خاڵ و لە پلەی دووەمدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە.



AM:11:03:24/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 1922 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌