پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجامی دانی دوو یاری كۆتایی هات به یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دهۆكی خولی باله‌ی كراوه‌ی كوردستان كه سێ تیپی باله‌ی یانه‌كان تێیدا به‌شداریان كرد .
له دوا ڕۆژی یارییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 23 / 11 / 2019 و به ئه‌نجام دانی یاری نێوان تیپی باله‌ی یانه‌كانی به‌رده ڕه‌ش و شێخان ، كۆتایی به یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه هات و دوایی یاریه‌كی یه‌كلایه‌نه تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌رده ڕه‌ش توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم ئه‌نجامی یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌كانی به‌رده ڕه‌ش و شه‌نگال به پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه خۆیان گه‌یانده قۆناغی دووه‌می پالاَوتن .
ئه‌مه‌و به‌و شێوه‌یه یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پالاَوتنی كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك به كۆتاهاتن كه تێیداو له كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كانی سنوری سلێمانی ده‌وروبه‌ری دا تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( ڕِزگاری ، شێروانه ، په‌یام ، خانه‌قین ، ده‌روازه ، دووكان ، ده‌ربه‌ندیخان و سیروانی شاره‌زوور ) خۆیان گه‌یانده قۆناغی دووه‌می پالاَوتن و له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر و كه‌ركوكی یانه به‌شداره‌كانیش تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( ئارارات ، سۆلاڤ ، مه‌خمور ، ته‌ق ته‌ق ، كۆیه و جیهان ) په‌ڕینه‌وه ئه‌و قۆناغه و له كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كانی شاری دهۆكیش تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( به‌رده ڕه‌ش و شه‌نگال ) گه‌یشتنیان به قۆناغی دووه‌می پالاَوتن مسۆگه‌ر كرد .
هه‌رچی بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان بڕیار له شێوازی به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می پالاَوتن بدات و دوو تیپی باله‌ی گه‌یشت و به خولی نایاب ده‌ست نیشان بكرێن .