پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری هه‌ڵه‌بجه پاڵه‌وانێتی كاراتێی كچانی یانه‌كانی كوردستانی ئه‌نجام دا .
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا مندالاَن و تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان به‌شداریان كردوو دوایی كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی و له‌سه‌ر ئاستی مندالاَن و تازه‌پێگه‌یشتوان كچانی هه‌ڵه‌بجه به پله‌ی یه‌كه‌م هاتن و پله‌ی دووه‌م بۆ كچانی پێشمه‌رگه بوو ، هه‌رچی كچانی سه‌ید سادق بوو پله‌ی سێهه‌میان مسۆگه‌ر كرد .
له‌سه‌ر ئاستی لاوان و پێشكه‌وتوانیش كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا و كچانی هه‌ڵه‌بجه به پله‌ی دووه‌م و چه‌م چه‌ماڵیش پله‌ی سێهه‌میان له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ده‌ست هێنا .