پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی باله‌ی كراوه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له دوا كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كان و له شاری دهۆك یه‌ك یاری ئه‌نجام درا و به یاریه‌كی به‌هێز هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی شه‌نگال و شێخان به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی كێبڕكێی یاریزانانی هه‌ردوو تیم سه‌رئه‌نجام تیپی باله‌ی یانه‌ی شه‌نگال توانیان ئه‌نجامی یاریه‌كه به 3-1 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن .
جێگه‌ی باسه تا ئێستا 14 یانه له كۆمه‌ڵه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و هه‌ولێر و كه‌ركوك گه‌یشتنیان به قۆناغی دووه‌می پالاَوتن مسۆگه‌ر كردووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ دوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی دهۆك ژماره‌ی تیپه‌كان ببنه 16 تیم و له قۆناغی كۆتایی ململانێی گه‌یشتن به ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان بكه‌ن .