پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان به هاوكاری لقی دهۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری دهۆك و به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( به‌رده ڕه‌ش ، شێخان و شنگال ) یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دهۆكی خولی باله‌ی كراوه‌ی كوردستانی ده‌ست پێكرد ، خوله‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له كۆتایی دا دوو تیپی ده‌گاته قۆناغی دووه‌می پالاَوتنه‌كه كه له‌و قۆناغه‌دا یانه‌كانی سنوری شاری سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و پاشان 10 یانه‌ی ده‌بنه پله یه‌كی كوردستان .
ئه‌مه‌و له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی دهۆك یه‌ك یاری ئه‌نجام دراو تێیداو هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی به‌رده ڕه‌ش و شنگال به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌نجامی كۆتایی یاریه‌كه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌رده ڕه‌ش توانی به 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .