پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانی هه‌ردوو ڕێكخراوی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ چالاكی وه‌رزش و جوڵه‌ی منالاَن ( caps ) ڕێكخراوی گه‌شه پێدانی وه‌رزشی كوردستان كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنانی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و باخچه‌كان له شاری سلێمانی ئه‌نجام درا كه وانه تیۆری و پراكتیكێكانی له هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وترانه‌وه .
ئه‌مه و پاش كۆتاهاتنی ئه‌و چالاكییه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی چالاكییه‌كه سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كردوو سوپاس و پێزانی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانیان پێگه‌یاندن بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و گرنگی دان به په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی .
هه‌روه‌ك به‌ڕِێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م هاوكار بووه بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومی و ڕێكخراوه‌كان ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گرنگی دانه بۆ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی وه‌رزش له شاری سلێمانی به تایبه‌ت و كوردستان به گشتی دا .