پێشمهرگه سپۆرت -
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە تۆماركردنی شەش گۆڵ كۆتایی بە یارییەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بە یۆرۆی 2020 هێنا .
لە كۆمەڵەی سێیەم و لە كۆتا یاری پاڵاوتنەكاندا ئەڵمانیا لە خاكی خۆی رووبەرووی ئیرلەندای باكور بوەوە . سەرەتا مایكل سمیس ئیرلەندای بە گۆڵێك پێشخست ، بەڵام وەڵامی ئەڵمانەكان شەش گۆڵ بوو بە جۆرێك لەخولەكی 19 سێرجی گنابری گۆڵی یەكەمی تۆماركرد ودواتر لەخولەكی 43 گۆرتێسكا گۆڵی دووەمی بۆ ئەڵمانیا زیادكرد و تایمی یەكەم بەو شێوەیە كۆتایهات.
لەخولەكەكانی 47 و60 سێرجی گنابری دوو گۆڵی تری بۆ ئەڵمانیا تۆماركرد و كە هاتریكی خۆی وگۆڵی چوارەمی ئەڵمانیا بوو ، لەخولەكی 73 شدا گۆرتێسكا گۆڵی دووەمی خۆی وپێنجەمی ئەڵمانیای تۆماركرد و لە كۆتایشدا جولیان براندت كۆتایی هێنا بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی ئەڵمانیا بە تۆماركردنی گۆڵی شەشەم.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ئەڵمانیا بووە 21 خاڵ و بە پێشەنگی گروپەكەی سەركەوت بۆ یارییەكانی یۆرۆ وئیرلەنداش 13 خاڵی ولە پلەی سێیەمدایە.