تهندروستی -
بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ (چەوری) لە خوێن زۆربەی جار هیچ نیشانەکی نیە کەسەکە هەستی پێبکات بەڵام ڕەنگە کەسەکە ڕووبەڕووی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی گیرانی بۆڕیەکانی خوێن لە دیواری دڵ و جەڵتەی مێشک و مردنی لەناکاو ، دكتۆر سهردهشت پزیشكی پسپۆڕی ههناوی وردهكاری زیاتر لهسهر بهرزی ڕێژهی چهوری خوێن باس دهكات.
لە حاڵەتی ئاسایی کۆلیسترۆڵ لە لایەن جگەر دروستدەکرێت و سوودی خۆی هەیە لە دروستبوونی دیواری خانەکانی لەش و چاڵاکی مێشک و درووستبوونی هۆڕمۆن و خەزنکردنی ڤیتامین.
بە گشتی دوو جۆر کۆلیسترۆڵ هەیە :
× LDL cholesterol زیانبەخشە
×HDL cholesterol سوودبەخشە
جۆرێکی تر چەوری هەیە پێی دەڵێن چەوریە سیانیەکان triglyceride کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ ئەگەر ڕێژەی زۆربەرزبوو لە خوێن.
خۆپاراستن :
خواردنی تەندروست دووربێت لە چەوریە تێرەکان . خواردنی سەوزە و میوە و دانەوێڵە بە توێکڵ و زۆر ئاو خواردن ڕێگردەبن لە چەوری زیانبەخش.
وەرزشکردن بە شێوەی ڕۆژانە و ڕێک دەبێتە کەمکردنەوەی کۆڵسترۆڵی زیان بەخش و بەرزکردنەوەی کۆلیسترۆڵی سوودبەخش. لە هەفتەیەک 150 دەقە وەرزشێکی مام ناوەندی پێویستە.
دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان یان وازهێنان بە یەکجارەکی چونکە کێشانی جغارە دەبێتە تەسکبوونەوەی دیواری بۆڕی خوێن لە هەموو لەش .