پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری هه‌ڵه‌بجه پاڵه‌وانێتی كاراتێی كچانی یانه‌كانی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ئه‌نجام ده‌دات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 22 / 11 / 2019 و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌روه‌ك بڕیاره یاریه‌كانی بۆ هه‌ردوو جۆری كاتا و كۆمیته بێت ، هه‌رچی بڕیاره كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌شداری ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بكات و بۆ ئه‌نجامیش له ئاسته‌كان بۆ یاریه‌كانی كاتا و كۆمیته به‌شدار ده‌بێت .