پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پالاَوتنه‌كانی جامی ئاسیایی 2023 و مۆندیالی 2022 ی قه‌ته‌ڕ ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن كرد .
ئه‌و یارییه له‌سه‌ر یاریگه‌ی عه‌مان له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به بێ گۆڵ یاریگه‌یان جێ هێشت و به خاڵێك ڕازی بوون ، ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 11 خاڵ له پێشه‌نگی گروپی سێهه‌م مایه‌وه و هه‌روه‌ك به‌حرێن به 9 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت و پله‌ی سێهه‌می ئه‌و ڕیزبه‌ندیه‌ش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانه به 6 خاڵ .