پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5:00 به كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافیده‌ین له‌سه‌ر یاریگه‌ی عه‌مانی ئه‌رده‌ن یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن ده‌بێته‌وه .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئێستادا خاوه‌ن 10 خاڵه و ده‌یه‌وێت خاڵه‌كانی به‌رز بكاته‌وه تا بتوانێت هه‌نگاوێكی گرنگ ببڕێت بۆ گه‌یشتن به جامی ئاسیایی 2023 و مۆندیالی 2022 ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ ، هه‌روه‌ك دوای كۆتاهاتنی ته‌واوی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه هه‌ردوو یاریزان موهه‌نه‌د عه‌لی گۆڵكار و محه‌مه‌د حه‌میدی گۆڵپارێزیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ته‌نیا یاریزان عه‌لی عه‌دنان به‌هۆی كارته‌وه به‌شداری له‌م یارییه ناكات .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م دێت به 10 خاڵ و هه‌روه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن 8 خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی دووه‌م دێت و پله‌ی سێهه‌میش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانه به 6 خاڵ .