پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی دوو یاری كۆتایی هات به یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر و كه‌ركوكی خولی باله‌ی كراوه‌ی كوردستان .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 18 ی 11 / 2019 و له شاری هه‌ولێر دوا دوو یاری كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان ئه‌نجام دراو تێیداو تیپی باله‌ی یانه‌ی ئارارات توانی به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له تیپی باله‌ی یانه‌ی خه‌بات بباته‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئارارات به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشتنه قۆناغی دووه‌می پالاَوتنه‌كه .
له دووه‌م یاری و دوا یاری دا تیپی باله‌ی یانه‌ی سۆلاڤ توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی ڕه‌واندز بباته‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی سۆلاڤ به دووه‌می یه‌كه‌م گروپ گه‌یشته قۆناغی دووه‌می پالاَوتن و هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی تیپی باله‌ی یانه‌ی مه‌خمور ئه‌و تیپه به پله‌ی سێهه‌م و به كۆكردنه‌وه‌ی خاڵ گه‌یشته قۆناغی داهاتووی خوله‌كه .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌كانی ئارارات و سۆلاڤ و مه‌خمور له گروپی یه‌كه‌م و تیپی باله‌ی یانه‌كانی ته‌ق ته‌ق ، كۆیه‌و جیهان له گروپی دووه‌م گه‌یشتنه قۆناغی دووه‌می پالاَوتن .
هه‌رچی بڕیاره له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دهۆك به‌به‌شداری چوار تیپ ده‌ست پێبكات و له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش دوو تیپ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌می پالاَوتن مسۆگه‌ر ده‌كات .