پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان پاڵه‌وانێتی كاراتێی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 22 / 11 / 2019 و له نێو هۆڵی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی كچان .
ئه‌مه‌و بڕیاره كێبڕكێكانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ بخایه‌نێت و كچانی یانه‌كان بۆ ململانێی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی به یه‌ك ده‌گه‌ن .