پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی خۆر ئاوایی ئاسیا ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی عێراق له شاری زاخۆ كه‌مپێكی مه‌شقی ده‌ست پێكرد .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاوی ئاست به‌رز پێك دێت و بڕیاره له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌شیدا و له شاری دهۆك دوو یاری دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی دهۆك و سه‌نحاریب ئه‌نجام بدات .
ئه‌مه‌و هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق بۆ ئاستی لاوان له ژێر سه‌رپه‌رشتی دوو ڕاهێنه‌ری ده‌ره‌كی مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌كات و بریاره له به‌رواری 12 / 12 / 2019 و له شاری ته‌بریزی ئێران به‌شداری له یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بكات .