پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی باله‌ی كراوه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 17 / 11/ 2019 و له دوو یاری جیاوازدا ، یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر له گروپی یه‌كه‌م ئه‌نجام دران .
له یاری یه‌كه‌می ئه‌و گروپه‌دا هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی ڕه‌واندز و خه‌بات به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی ڕه‌واندز توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا بهێنێت .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا تیپی باله‌ی یانه‌ی سۆلاڤی نوێ توانی به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه له تیپی باله‌ی یانه‌ی مه‌خمور بباته‌وه .