پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی به هاوكاری یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی كوردستان و له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی شه‌ڕه‌نجی كراوه له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات .
له‌و بارییه‌وه زرنگ سه‌لاَح محه‌مه‌دی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌و شێوه‌یه و له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاره به شێوه‌ی كراوه و به نۆجه‌وله‌ی سویسری یاریه‌كانی ئه‌نجام بدرێت ، هه‌روه‌ك زرنگ ئاماژه‌ی پێدا كه كوڕان و كچانی شه‌تڕه‌نج زان ده‌توانن به‌شداری له كێبڕكێكانی دا بكه‌ن كه یاریه‌كانی به شێوه‌ی سویسری ده‌بێت و له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 21 / 11 تا 26 / 11 / 2019 به‌رده‌وامی ده‌بێت .
ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه یاری ده‌ست پێك له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره و له نێو هۆڵی هۆتێل داوا ده‌بێت و سه‌رجه‌م ییاریه‌كانیش له هه‌مان هۆتێل به‌ڕێوه ده‌چێت .
دواجار زرنگی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه په‌سه‌ند كراوه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراقه‌وه و سپۆنسه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش كۆمپانیایی تیشك نێته بۆ هێڵی ئینته‌رنێت .