پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شمشێر بازی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی و له ڕۆژی شه‌ممه 16 / 11 / 2019 یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی شمشێر بازی بۆ ئاسته‌كانی كوڕان و كچان و به شێوه‌ی تاك ئه‌نجام دا .
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له نێو هۆڵی سكوڵی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه چوو كه تێیدا و له‌سه‌ر ئاسته‌كانی كوڕان 25 یاریزان له كێبڕكێكی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌ی بوون و سه‌رئه‌نجام و پاش حه‌وت سه‌ركه‌وتن و دوو شكست شڤان عوسمانی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی له ڕیزبه‌ندی كوڕان به‌م شێوه‌یه بوون :
ئه‌حمه‌د عه‌بدول كه‌ریم له یانه‌ی سۆلاڤی نوێ پله‌ی یه‌كه‌م
عه‌بدول عه‌زیز له‌تیف له یانه‌ی كه‌یوان پله‌ی دووه‌م
شڤان عوسمان له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی سێهه‌م
له هه‌مان پاڵه‌وانێتی و بۆ ئاستی كچان ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون :
باخان عه‌دنان له یانه‌ی كلدان پله‌ی یه‌كه‌م
كاڵێ كامه‌ران له یانه‌ی ئافرۆده‌یت پله‌ی دووه‌م
ژوان محه‌مه‌د له یانه‌ی كلدان پله‌ی سێهه‌م
سۆما عه‌لی له یانه‌ی ئافرۆده‌یت پله‌ی سێهه‌م دووباره
پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش میدالیاو جامی كێبڕكێكان پێشكه‌ش به پاڵه‌وانان كرا .