پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت و به‌هۆی گۆڕانكاری له كه‌شی زستانه‌دا و كه‌مبونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی ڕۆژ لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له ئاگاداریه‌كدا ، یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كانی پله نایاب و لاوانی پله نایاب ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له هه‌فته‌ی پێنجه‌می خوله‌كه كاتژمێر 2:30 خوله‌ك سه‌رجه‌م یارییه‌كانی هه‌ردوو خول به‌ڕێوه ده‌چێت .
خولی نایابی كوردستان به‌به‌شداری 13 یانه و به دوو قۆناغی چوون و هاتن یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت و یاریه‌كانی خولی پله نایابی لاوانیش به به‌شداری 12 یانه و به یه‌ك قۆناغ یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێن .