پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی ،یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- ئاگاداری یانه‌ی شێروانه ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر شوێنی تایبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتیاران و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان له به‌رامبه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه دابین نه‌كەن، ئه‌وا یارییه‌كانی ده‌گواسترێته‌وه بۆ یاریگه‌یه‌كی دیكه، كه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تێدابێت.
2- ئاگاداری سه‌رۆكی یانه‌ی سۆران ده‌كه‌ینه‌وه، رۆژی دووشه‌ممه 18/11/2019 كاتژمێر 4:30 ـی ئێواره، بۆ كاری پێویست له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بێت.
3- له یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ له خولی نایابی كوردستان، به هۆی هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست (محه‌مه‌د عه‌بدولره‌زاق) به هه‌ژمار نه‌كردنی لێدانێكی سزای دروست بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبراو له به‌رێوه‌بردنی یاری بۆ دوو هه‌فته.
4- له یاری نێوان ئاڵا و سیروانی نوێ له خولی نایابی لاوانی كوردستان، به هۆی كه‌مته‌رخه‌می له به‌رێوه‌بردنی یاری له لایه‌ن ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یارییه‌كه (محه‌مه‌د ته‌ها)، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبراو له به‌رێوه‌بردنی یاری بۆ یه‌ك هه‌فته.
5- بڕیاردرا به پێكهێنانی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری ناوبژیوانان، كه پێك دێن له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه:
• د. ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ـ سه‌رۆك
• ره‌فیق ئیسماعیل ـ ئه‌ندام
• له‌بیب حه‌بیب ـ ئه‌ندام