پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی دكتۆر یاسین مه‌ناف ڕاهێنه‌ری پێشوی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، یانه‌كه به فه‌رمی وه‌لی كه‌ریمی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه دیاری كرد.
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 16 / 11 / 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی تیپه‌كه یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری نوێ ئه‌نجام دا .
پێش ده‌ست پێكی مه‌شقی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد له وته‌یه‌كدا سوپاسی دكتۆر یاسین مه‌نافی كرد كه بۆ ماوه‌یه‌كی دورو له خۆ بوردوانه كاره‌كانی وه‌ك ڕاهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو به ئه‌نجام گه‌یاندووه و به ناوی یانه‌كه‌وه سوپاسی كرد .
هه‌روه‌ك به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه به‌خێرهێنانی له وه‌لی كه‌ریم وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێ كردوو هیوایی خواست كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بتوانن له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی و پێكه‌وه تیپه‌كه بخه‌نه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن و بچنه‌وه نێو كێبڕكێی یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان .
پاشان وه‌لی كه‌ریم سوپاسی یانه‌كه‌ی كرد كه وه‌ك ڕاهێنه‌ر ده‌ست نیشان یان كردووه و هیوایی خواست بتوانن ئه‌و به‌ربه‌سته بشكێنن و له هه‌فته‌كانی ئاینده‌ی خولی نایابی كوردستاندا ئه‌نجامی یارییه‌كان له به‌رژوه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن .