پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌ڕێوه چوونی هه‌فته‌ی چواره‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و شكسته‌كه‌یان له‌و هه‌فته‌یه ، دكتۆر یاسین مه‌ناف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به فه‌رمی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند ، ئه‌وه‌ش پاش په‌سه‌ند كردنی داواكه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێَڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
سه‌باره‌ت به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی سێهه‌م دكتۆر یاسین مه‌ناف ئه‌و داوایه‌ی كرد وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار پێمان باش بوو ئه‌و ڕاهێنه‌ره به ئه‌زموونه له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت به‌لاَم له پاش ئه‌نجامی یاریه‌كه‌مان له هه‌فته‌ی چواردا دووباره دكتۆر یاسین داوای كرده‌وه كه وازهێنانی په‌سه‌ند بكرێت و پاش كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرا .
سوپاسیان كرد :
ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ماندوو بونه‌كانی دكتۆر یاسین له به‌رچاو ده‌گیرێت و جێگه ده‌ستی ئه‌و له تیپه‌كه دیاره كه له وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه توانی دڵسۆزانه تیپه‌كه بخاته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن و له‌م وه‌رزه‌ش له سه‌ره‌تاوه ماندوو نه‌ناسانه كاره‌كانی ڕاپه‌ڕاندووه ، هه‌ربۆیه وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ستافی تۆپی پێ سوپاسی تایبه‌تی ده‌كه‌ین .
جێگره‌وه‌ی دكتۆر یاسین مه‌ناف كێ ده‌بێت :
ویسامی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئاینده‌یه‌كی نزیك و به فه‌رمی جێگره‌وه‌ی دكتۆر یاسین مه‌ناف ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و هیواخوازیش بوو كه بتوانن تیپه‌كه بخه‌نه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان له هه‌فته‌كانی داهاتوودا .