پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی چواری خولی لاوانی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو له‌م هه‌فته‌یه لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له لاوانی یانه‌ی زاخۆ كرد .
یارییه‌كه بۆ هه‌ردوو تیم گرنگی خۆی هه‌بوو ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ده‌ست كه‌وتنی ئه‌و سێ خاڵه له كێبڕێكی به‌ره‌و لوتكه زیاتر هه‌نگاوی ده‌ناو هه‌روه‌ك زاخۆی ده‌لالیش ده‌یویست بچێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاو به‌ره‌و كێبڕكێكان بنێت .
له گێمی یه‌كه‌م و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به گیانێكی پڕ به پرسیارییه‌تیه‌وه و له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی ڕاهێنه‌ر توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و له خوله‌كی 3 ی ئه‌و گێمه و له ڕێگه‌ی یاریزان ( تاهیر فه‌تاح ) گۆڵی یه‌كه‌م و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌یان تۆمار كردوو له پاش ئه‌و گۆڵه‌ش له‌گه‌ڵ خۆڕێك خستنه‌وه‌ی تیمی زاخۆی میوان به‌لاَم نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و ئه‌نجامی كۆتایی به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به كۆتاهات و به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 10 خاڵ له چوار یاری به‌رز بكه‌نه‌وه و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی به جێگیری مانه‌وه .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی ته‌واوی یاریه‌كانی هه‌فته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه :