پێشمهرگه سپۆرت -
بەشێوەیەكی فەرمی یەكێتی یانەكانی خولی ئیسانی كاتی یاری كلاسكیۆی لەنێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەدا گۆری.
دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا یاری کلاسیکۆ بۆ 18ـی مانگی داهاتوو دواخرا و بڕیاربوو یارییەکە لە کاتژمێر یەكی نیوەرۆبە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کاتی یارییەکەی گۆڕی.
کاتی یارییەکەش لە رۆژەوە کرا بە شەو و رۆژی چوارشەممە 18ـی مانگی داهاتوو كاتژمێر 10ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان یاری کلاسیکۆ ئەنجامدەدرێت.