مۆدریج خەڵاتێكی گرنگی بردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بەشێوەیەكی فەرمی لوكا مۆدریجی كرواتی وئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتی (گۆڵدن فوت) پێی ئاڵتونی بردەوە بۆ ساڵی 2019 . 

خەڵاتی گۆڵدن فوت خەڵاتێكە كە ساڵانە دەدرێتە ئەو یاریزانەی تەمەنی لەسەروو 29 ساڵەوەیەو مۆدریج بووە 17 هەمین یاریزان كە ئەم خەڵاتەی پێبدرێت ، پاش ئەوەی یەكەم كۆپی خەڵاتەكە لە ساڵی 2003 درا بەڕۆبێرتۆ باجیۆی ئیتاڵی . 

مۆدریج توانی سەربكەوێت بەسەر هەریەكە لە لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆو كیلینی لە یۆڤانتۆس  و ئەگویرۆ لە مان سیتی ولیڤاندۆڤسكی لە یانەی بایرن میونخ و  رامۆس لە ریاڵ مەدرید وپیكی لە بەرشەلۆنە واین رۆنی یاریزانی دی سی یونایتد و تیاگۆ سێلڤای بەرگریكاری پاریس سانجێرمان . 



PM:03:31:13/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 1774 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌