پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌می خولی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت و جامی دووه‌میان له مه‌راسیمی خه‌لاَت دابه‌ش كردن پێبه‌خشرا .
پاش به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ش ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كران .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی خۆی و یانه‌كه‌ی ئاراسته كردن كه توانیان به تیمێكی تازه‌پێگه‌یشتوو له خولی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی كوردستان دا پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌و ده‌ست كه‌وته‌شی به مێژووی وه‌سف كردوو هیوایی به‌رده‌وامی بۆ ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزانان خواست .
هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان داهاتووی یاری باسكه‌ن له یانه‌كه‌دا و ده‌بنه بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ به‌هێزتر بوونی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له سالاَنی ئاینده‌دا .
له كۆتایشدا كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی باسكه‌ی یانه‌كه سوپاسی خۆی و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی ئاراسته‌ی یانه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌و پاڵپشییه به‌رده‌وامه و دووپات یان كرده‌وه ئه‌وان وه‌ك ناوی خۆیان پارێزگاری له ناوی یانه‌كه‌یان له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌كه‌ن .