سەردێری هەواڵ
پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاگرینه‌ و غازیش له‌به‌رامبه‌ر زه‌مالیكی‌ میصری‌ یاری‌ ده‌كات یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد ئامال دووه‌می‌ ڕاكردنه‌ ماوه‌ درێژه‌كه‌ی‌ عێراق بوو ، به‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ده‌ست نیشان كرا به‌ وێنه‌ : قه‌ڵغانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌خشرا حه‌وت یانه‌ به‌شداره‌ - یارییه‌كان له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌بێت - پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ سیروانی‌ نوێ‌ یه‌كسان بوو نه‌ورۆز به‌ربه‌ستی‌ هه‌ولێری‌ نه‌بڕی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌ی‌ خۆیدا سێ‌ خاڵی‌ له‌ده‌ست دا ‌دوای ماڵئاوایكردنی لە بەرشەلۆنە یانەیەكی تر دەرگا بۆ ڤالڤێردی دەكاتەوە ڕیزبەندی خولی پلەیەکی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی یاریەکانی هه‌فته‌ی‌ حه‌وت ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ حه‌وتی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان

بە فەرمی كاتی یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا ئاشكرا كرا



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بە شێوەیەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وادەی یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای دیاری كرد كە وڵاتی سعودیە میوانداری دەكات لەسەرەتای 2020.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاوی كردۆتەوە كە  رۆژی هەشت و نۆی یەكی 2020، یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە سعودیە بەڕێوەدەچن و بۆ یەکەمجار چوار یانە کە پێکدێن لە بەرشەلۆنە، ریال مەدرید، ڤالێنسیا و ئەتلێتیکۆ مەدرید بەشداری دەکەن.

رۆژی 12-1-2020 بۆ ئەنجامدانی یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دیارییکراوە.

راگەیاندنەكانی ئیسپانیاش بڵاویانكردۆتەوە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە دەکرێن، یارییەکانیش لە شاری جەدە بەڕێوەدەچن و سعودیە 40 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا...

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، لە یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیادا، خانمانیش دەتوانن لەنێو یاریگەدا ئامادەبن و بینەری یارییەکان بن، بەڵام پێویستە جل و بەرگی کولتووری خۆیان لەکاتی ئامادەبوونیان لە یارییەکاندا بپۆشن.


PM:03:11:12/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 2269 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌