سەردێری هەواڵ
پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاگرینه‌ و غازیش له‌به‌رامبه‌ر زه‌مالیكی‌ میصری‌ یاری‌ ده‌كات یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد ئامال دووه‌می‌ ڕاكردنه‌ ماوه‌ درێژه‌كه‌ی‌ عێراق بوو ، به‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ده‌ست نیشان كرا به‌ وێنه‌ : قه‌ڵغانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌خشرا حه‌وت یانه‌ به‌شداره‌ - یارییه‌كان له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌بێت - پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ سیروانی‌ نوێ‌ یه‌كسان بوو نه‌ورۆز به‌ربه‌ستی‌ هه‌ولێری‌ نه‌بڕی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌ی‌ خۆیدا سێ‌ خاڵی‌ له‌ده‌ست دا ‌دوای ماڵئاوایكردنی لە بەرشەلۆنە یانەیەكی تر دەرگا بۆ ڤالڤێردی دەكاتەوە ڕیزبەندی خولی پلەیەکی کوردستان دوای کۆتایی هاتنی یاریەکانی هه‌فته‌ی‌ حه‌وت ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ حه‌وتی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان

‌تیروپشكی جامی سوپەری ئیسپانیا راكێشرا



 
 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یەكێی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی جامی سوپەری ئیسپانیای راكێشا.

لەمساڵەوە جامی سوپەری ئیسپانیا بە شێوازێكی نوێ وبە بەشداری پاڵەوانی لالیگا و پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و دووەم و سێیەمی لالیگا ئەنجام دەدرێت و یارییەكان لە هەشت بۆ 12ی مانگی یەك لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەدەچێت.

بەو پێیە یانەی بەرشەلۆنە وەكو پاڵەوانی لالیگا و یانەی ڤالێنسیا وەكو پاڵەوانی جامی شا و ئەتلەتیكۆ مەدرید وەكو دووەمی لالیگا وریاڵ مەدریدش وەكو سێیەم بەشداریان كردووە .

ئەمڕۆ تیروپشكی یارییەكان ئەنجام درا و تێیدا بەرشەلۆنە رووبەرووی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێتە و یانەی ریاڵ مەردیدش لەگەڵ ڤالێنسیا یاری دەكات .

یاری ریاڵ مەدرید و ڤالێنسیا لە هەشتی مانگی یەك ئەنجام دەدرێت و یارییەكەی بەرشەلۆنە وئەتلەتیكۆش یەك رۆژ دوای ئەو یارییە بەڕێوەدەچێت واتە نۆی مانگ ، یاری كۆتایش لە 12ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت .


AM:08:52:12/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌