پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی پێنج ڕۆژ له كێبڕكێی به‌هێزی لاوانی یانه‌كان له خولی باسكه‌ی كوردستان دا ، تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه به ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌شداری خوله‌كه‌ی كردبوو توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و جامی دووه‌می پێشكه‌ش كرا .
له مه‌راسیمی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كانی خوله‌كه‌دا جامی یه‌كه‌می پێشكه‌ش به لاوانی یانه‌ی زاخۆ كرا و هه‌روه‌ك تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش كه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا خه‌لاَته‌كانی دووه‌م بۆ یاریزانان و جامی دووه‌م پێشكه‌ش به یانه‌كه كرا .
كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له تیپێكی نمونه‌یی یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوو پێك هاتبوون كه خۆش به‌ختانه توانیمان له دوایی سه‌رجه‌م ئه‌و یارییه به‌هێزانه پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنین و جامی دووه‌میشمان پێبه‌خشرا .
كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یاریه‌كانی خوله‌كه زۆر به‌هێز بوون و كێبڕكێی به‌هێز هه‌بووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان كه خۆش به‌ختانه تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له دوایی چوار یاری توانی سێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .