هه‌ریز جه‌مال -
له لایه‌ن به‌شی وه‌رزشی نووسینگه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی به مه‌به‌ستی زیاتری پاڵپشتی یانه‌كان و وه‌رزشكاران، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه هاوكاری دارایی هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی رزگاری و دوكان و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو سه‌یدسادق و كۆیه كرا .
پاڵشتییه‌كه جاری یه‌كه‌م نییه بۆ ئه‌و یانانه ده‌كرێت و پێشتریش چه‌ندین جار پاڵشتی و هاوكاری دارایی به‌رده‌وام به یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه و قه‌زاو ناحییه‌كان كراوه ئه‌ویش به مه‌به‌ستی پاڵپشتی زیاتر‌و به‌رده‌وامبوون و پێشكه‌وتنی زیاتری وه‌رزش و وه‌رزشكاران.
هه‌ریه‌كه له‌و یانانه چه‌ندین تیپی جیاوازیان هه‌یه كه ركابه‌ره له خوله جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هیچ هاوكارییه‌ك نه‌كراون له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هاوكات سه‌رجه‌میان له خولی پله‌یه‌ك و دووه‌كان به‌شدارن كه بریاره به‌منزیكانه ده‌ستپێبكات.
سامان تایه‌ر،سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می یانه‌ی رزگاری له لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند، جاری یه‌كه‌م نییه له لایه‌ن به‌شی وه‌رزشی نووسینگه‌ی به‌رێز لاهور شێخ جه‌نگی له‌رێگه‌ی كاك هێرش هه‌ورامی هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ستمان ئێمه سوپاس و ده‌ستخۆشیه‌كی زۆری ده‌كه‌ین به تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه نزیك ده‌بینه‌وه له خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان .
سامان ئه‌وه‌شی خسته روو به‌لێن دراوه كه له هاوكارییه‌كانیان بۆ یانه‌كه‌مان به‌رده‌وام بن و ئێمه‌ش هیوای ته‌واومان به به‌لێنه‌كانیان هه‌میشه بووه چونكه تاكه خه‌مخۆری وه‌رزش و وه‌رزشكاران بوون له ناوچه‌كه‌دا .