ته‌ندروستی -
باده‌م یه‌كێكه له جۆره به‌سووده‌كانی چه‌ره‌س و ئه‌مه‌ش پسپۆڕان له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ پشت ڕاستیان كردۆته‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه خواردنی باده‌م به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن پارێزراوت ده‌كات.
له‌م بابه‌ته‌دا به چوار سوودی جادووی باده‌م ئاشنا ده‌بیت كه خواردنی به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته ده‌بێت.
1-زیپكه به ڕوخسارته‌وه نامێنێت:
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتوه خواردنی باده‌م به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه %9 زیپكه‌ی ڕوخسار كه‌مده‌كاته‌وه و هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ هه‌بوونی ڤیتامین ئی و مادده‌ی ئۆكسێنه‌ر و بڕێكی زۆر له ئۆمیگا 6 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌ناو باده‌مدا هه‌یه.
2-شه‌كری ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه:
به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌میان هه‌یه پسپۆڕانی خۆراك ڕێنمویان ده‌كه‌ن ڕۆژانه باده‌م بخۆن ئه‌مه دوو كاریگه‌ری ده‌بێت یه‌كه‌میان كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كری ناو خوێن و دووه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی ناو خوێنه.
3-نیشانه‌كانی دوای منداڵ بوون كه‌مده‌كاته‌وه:
له دوای منداڵبوون خانمان چرچی ده‌كه‌وێته پێستی سك و ڕانیان، به‌ڵام خواردنی ڕۆژانه‌ی چه‌ند ده‌نكێك باده‌م توانای چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ی هه‌یه.
4-منداڵ زیره‌ك ده‌كات:
پێویسته ئافره‌ت له ماوه‌ی دووگیانی‌دا 74 گرام له باده‌م له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بخوات ئه‌مه منداڵه‌كه‌ی ناو سكی زیره‌ك ده‌كات و ئه‌مه‌ش به توێژنه‌وه‌ی زانستی پشت ڕاست كراوه‌ته‌وه.