پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی دوو یاری له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می یانه‌كانی به‌شداری خولی پالاَوتنی باله‌ی كراوه‌ی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كۆتایی هات به پالاَوتنه‌كان و له دوا ڕۆژی یاریه‌كانیشدا كه سه‌رله‌به‌یانی و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 10 / 11/ 2019 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دران تیپی باله‌ی یانه‌كانی سیروانی شاره‌زوور و ده‌ربه‌ندیخان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ، پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی چوار قوڕنه‌یان برده‌وه و هه‌روه‌ك یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش به ئه‌نجامی 3-2 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی قه‌ره‌داخی برده‌وه .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش له گروپی یه‌كه‌می یانه‌كان كه پێنج یانه به‌شدار بوو هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڕزگاری و شێروانه توانیان سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن و له گروپی دووه‌م به هه‌مان شێوه له كۆی پێنج یانه ، تیپی باله‌ی یانه‌كانی په‌یام و خانه‌قین خۆیان گه‌یانده قۆناغی دووه‌می پالاَوتن و له گروپی سێهه‌م یانه‌كانی ده‌روازه و دووكان سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كردوو له گروپی چواره‌مدا تیپی باله‌ی یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و سیروانی شاره‌زوور گه‌یشتنه قۆناغی دووه‌م .
له‌و باریه‌وه فیكره‌ت خه‌سره‌و ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دا 18 یانه‌مان به‌سه‌ر چوار گروپ دابه‌ش كردوو پاش به‌ڕێوه چوونی ته‌واوی یاریه‌كانی كه 32 یاری ئه‌نجام دران هه‌شت یانه‌ی توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی دووه‌می پالاَوتنه‌كه ، فیكره‌ت خه‌سره‌و ووتیشی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات و پاشان یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شاری دهۆكیش ئه‌نجام ده‌درێت و له‌و كۆمه‌لاَنه‌ش هه‌شت یانه ده‌گه‌نه قۆناغی دووه‌می پالاَوتن كه ژماره‌یان ده‌بێته 16 یانه و له خولێكی تایبه‌ت ئه‌و شانزه یانه‌یه به یه‌ك ده‌گه‌ن و 10 یانه‌ی ده‌بنه پله یه‌كی كوردستان و 6 یانه‌ی دیكه‌ی ده‌بنه پله دووی كوردستان .