پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش چوار ڕۆژ له یاریكردنی به‌رده‌وام ، تیپی تۆپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له خولی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی كوردستان توانی پاش به‌ده‌ست هێنانی سێ سه‌ركه‌وتن پله‌ی دووه‌می خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له دوا یاری خۆیدا ڕوبه‌ڕوی تییپی باسكه‌ی یانه‌ی ئاسۆ بوونه‌وه و له یاریه‌كی پڕ سكۆر دا تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به جیاوازی دوو سكۆر و به ئه‌نجامی 38 - 36 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به سكۆره‌كانی ( 3-12 و 17- 9 و 9 - 8 و 10 - 10 ) كۆتاییان به یارییه‌كه هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌شی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت له خوله‌كه‌دا .
باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا توانی له لاوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بباته‌وه و هه‌روه‌ك پاش شكسته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر لاوانی زاخۆی پاڵه‌وانی خوله‌كه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئه‌كاد و ئاسۆی برده‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌شی پله‌ی دووه‌می له پاش یانه‌ی زاخۆی پاڵه‌وانی خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد و بریاریشه ئێواری ڕۆژی دوو شه‌ممه 11 / 11 / 2019 و له مه‌راسیمی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كانی خوله‌كه باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی جامی دووه‌می پێشكه‌ش بكرێت .